ئه‌وروپائیسپانیا

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو

یاریگا-

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتالی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی بۆ یاریەكەیان بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو.

وا بڕیارە ئەمشەو كاتژمێر 23:00 بە كاتی كوردستان ڕیال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری ئەتلەتیك بلباو بكات.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڕیاڵ مەدرید بەپێی ڕۆژنامەی ماركا:

گۆڵپارێز: كۆرتوا

هێڵی بەرگری: كارڤاخال ، میلیتاو ، ئالابا ، میندی

هێڵی ناوەند: مۆدریچ ، كاسیمیرۆ ، كرۆس

هێڵی هێرشبردن: ئەسینسیۆ ، بێنزیما ، ڤینیسیۆس

ڕیال مەدرید بە كۆكردنەوەی 33 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانیا دێت و ئەتلەتیك بلباویش بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ لە ڕیزبەندی هەشتەمی خولەكەدا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button