ئینگلتەرا

دەستپێکی رانگنینک لەگەڵ یونایتد دواکەوت

یاریگا-راڵف رانگنیکی راهێنەری نوێی مانچێستەریونایتد دەبێت چەند رۆژێکی دیکە چاوەڕێبکات و دەستبەکاربوونی دوادەکەوێت.

شەوی پێنجشەممە یونایتد میوانداری ئارسناڵ دەکات لە پریمەرلیگ و بریار وابوو ببێتە یەکەم یاری راهێنەرە نوێیەکەی شەیتانە سوورەکان بەڵام  رۆژنامەی سەن رایگەیاند یەکەم یاری ڕالف دوادەکەوێت بۆ رۆژی یەکشەممە بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس.

هۆکارەکەی ئەوەیە بەهۆی گۆڕاوی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا و توندکردنەوەی رێکارە تەندروستییەکان، رانگنیک دەبێت کەرەنتین بکرێت و رێگەی پێنادرێت لەگەڵ گەیشتنی بە ئینگلتەرا راستەوخۆ پەیوەندی بە یانەکەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button