ئینگلتەرا

کلۆپ حەزی بە دێربی مێرسیساید نیە

یۆرگن کڵۆپ دان بەوەدا دەنێت حەز بە رووبەرووبوونەوەی ئێڤەرتۆن ناکات لە دێربی مێرسیساید.

دێربییە بەناوبانگەکەی پریمەرلیگ وەک یەکێک لە بەهێزترین رکابەرییەکانی خولەکە سەیردەکرێت، رۆژی چوارشەممەش ئەو یارییە ئەنجام دەدرێت.

کلۆپی راهێنەری لیڤەرپوول سەبارەت بەو یارییە وتی “هەمیشە یارییەکی زۆر جیاوازە لەوانی دیکە، حەزم بە چڕوپڕی ئەو یارییە نیە و بە زۆر دەیبینم. کێشەم لەگەڵ یارییەک نیە کە هەوڵی جەستەیی زۆر بوێت و بگرە ئەوە شێوازی خۆمانە  بەڵام لەو دێربییەدا زۆر زیاترە لەوەی کە من حەزم پێیەتی لە راستیدا”.

پارساڵ ئێڤەرتۆن توانی لەناو ئەنفیڵد شکست بە لیڤەرپوول بهێنێت بەڵام لە ساڵی ٢٠١٠ ـەوە لە یاریگای خۆیاندا سەرنەکەوتون بەسەر ئەو یانەیەدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button