ئه‌وروپائیسپانیا

دوایین زانیاری لەسەر پێکانەکەی ئالابا

یاریگا
داڤید ئالابا، بەرگریکاری نەمسایی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا سبەی چارەنوسی بۆ یاری هەفتەی داهاتوو بەرامبەر سێڤییا یەکلایی دەکرێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی شاهانەکان بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری رابردوو بەرامبەر شێریف لە چامپیۆنزلیگ تووشی بوو، ئەمڕۆ بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی نەکردووە، هەرچەندە ئەو یاریزانە ئەمڕۆ تەندروستی باشتر بوو.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە بریارە ئالابا سبەی جارێکی دیکە پشکنینی بۆ بکرێت و، پاشان چارەنوسی بۆ یاری داهاتوو بەرامبەر سێڤییا یەکلایی دەکرێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button