ئه‌وروپائینگڵته‌رافه‌ره‌نسا

مانچێستەر یونایتد داوای پۆچێتینیۆی کردووە و یانەکەشی داواکە رەتدەکاتەوە

یاریگا
کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بەپەلەیە بۆ دیاریکردنی راهێنەرێکی نوێ و، بۆ ئەم مەبەستەش دەیانەوێت ماویسیۆ پۆچێتینیۆ راهێنەرەکەی یانەی پاریس سانجێرمان بۆ ئەم پۆستە دەست نیشان بکەن.

رۆب داوسۆن رۆژنامەنوس لە تۆڕی هەواڵی ESPN ئاشکرای دەکات، کارگێری شەیتانە سوورەکان بە فەرمی ئۆفەرێکیان پێشکەش یانە فەرەسیەکە کردووە، بۆ ئەوەی دەستبەرداری راهێنەرەکەیان بن، بەڵام ئەو یانەیە ئۆفەرەکە رەتدەکاتەوە و ئامادەنین دەستبەرداری راهێنەرە ئەرجەنتینیەکەیان بن.

مانچێستەر یونایتد دوای زنجیرەکەی ئەنجامی لاواز، سەرەتای ئەم هەفتەیە دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر واتفۆرد، سۆلشایەری راهێنەری یانەکەیان لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

Back to top button