ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نسا

پۆچێتینهۆ: رامۆس بە یانەیەکی گەورە شاد دەبێت لە پاریس

یاریگا-ماوریسیۆ پۆچێتینهۆ دەنگۆی گواستنەوەی سێرجیۆ رامۆس بەدرۆ ناخاتەوە و هەنگاوێکی دیکە کاپتنەکەی لە مەدرید لە پاریس نزیک دەبێتەوە.

پۆچێتینهۆی راهێنەری پاریس چاوپێککەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی مارکا ئەنجامداوە و تێیدا وەڵامی دوو پرسیاری گرنگ دەداتەوە.

سەبارەت بە ئەگەری هاتنی رامۆس، راهێنەرە ئەرژەنتینییەکە وتی ”

شێوازی کارکردن و ستراتیجی پاریس هەمیشە روون بووە، ئەویش سەیرکردنی بازاڕ بووە بۆ هێنانی ئەو یاریزانانەی کە دەتوانن یانەکە پێشبخەن، وەک چۆن رۆناڵدینهۆمان کڕی لە رابردوو، سەبارەت بە رامۆس لەم چەند مانگەدا دەزانین چی روودەدات بەڵام لێرە بە یانەیەکی گەورە شاد دەبێت کە خولیای هەمیشە بردنەوەیە. پاریس لە باشترینەکانی جیهانە”.

سەبارەت بەوەی کە ئایا راستە ریاڵ مەدریدی رەتکردووەتەوە بەر لە پاریس، ناوبراو وتی “قسە لەگەڵ چەند یانەیەکی گەورە هەبوو بەڵام ئەوە راست نیە قسەم لەگەڵ فلۆرەنتینۆ پێرێز کردبێت و داواکەییم رەتکردبێتەوە”.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button