ئینگلتەراگرنگترین

پۆچیتینۆ وه‌ڵامی هاوژینی سێلڤا ده‌داته‌وه‌

یاریگا –

ماوریسۆ پۆچیتینۆ به‌ كردار وه‌ڵامی هاوژینی تیاگۆ سێلڤای دایه‌وه‌، كه‌ پێشتر رایگه‌یاندبوو، كاتی گۆرانكارییه‌ له‌ یانه‌ی چێڵسی.

شه‌وی رابردوو له‌ جامی یه‌كێتی ئینگڵته‌را یانه‌ی چێلسی به‌رامبه‌ر ئاستۆ ڤێلا یاریكرد و به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێك براوه‌ بوون، له‌ یارییه‌كه‌ تیاگۆ سێلڤا له‌ كورسی یه‌ده‌گ دانیشتبوو.

مێدیاكانی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه‌، پێدەچێت راهێنەری چێڵسی ویستبێتی تۆڵه‌ی هاوژینی  سیلڤا له‌ یاریزانه‌كه‌ بکاتەوە، دوای ئەو سووکایەتییە ناڕاستەوخۆیەی کە لەلایەن هاوژینی ئاراستەی سیلڤا کرا، دوای ئەوەی لە دوایین یاریی پرێمه‌رلیگ بە ۆڵڤەرهامپتۆن دۆڕان.

هاوژینی سیلڤا لە رێگەی هەژمارە فەرمییەکانییەوە له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان داوای دوورخستنەوەی راهێنەری بلوزی كرد، له‌ هه‌ژماره‌كانی نووسیویه‌تی، کاتی گۆڕانکارییە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی پۆچیتینۆ لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە.

پۆچیتینۆ لە وەڵامی هاوژینه‌كه‌ی تیاگۆ سیلڤا، بڕیاریدا گۆڕانکارییەکی راستەقینە لە پێکهاتەی سەرەکی خۆیدا بکات، بە دوورخستنەوەی خودی یاریزانەکە، وەک وەڵامێکی پراکتیکی بۆ یاریزانەکە و هاوسەرەکەی.

پۆچێتینۆ لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان به‌رامبه‌ر ئاستۆ ڤێلا گوتی، سیلڤا دەزانێت من کێم، ئێمە تیپێکی تەکنیکی زۆر بەهێزین.

بابەتی زیاتر

Back to top button