فه‌ره‌نساگرنگترین

یەکەم ووتەی پۆچێتینهۆ وەکو راهێنەری پاریس

یاریگا-ئەمڕۆ یانەی پاریس سان جێرمان بەفەرمی دەستنیشانکردنی ماوریسیۆ پۆچێتینهۆ یان راگەیاند وەکو راهێنەری نوێی یانەکەیان.

چەند رۆژێک پاش دوورخستنەوەی توخێلی راهێنەری پێشوو، لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا هەواڵەکە راگەیەندرا و راهێنەرە ئەرژەنتینییەکەش لە یەکەم ووتەیدا وتی ”

زۆر خۆشحاڵم و جێگەی شانازییە ببمە راهێنەری نوێی پاریس سان جێرمان، سوپاسی بەڕێوبەرانی یانەکە دەکەم کە ئەو متمانەیەیان بە من بەخشی. وەک دەزانن ئەم یانەیە هەمیشە جێگەیەکی تایبەتی هەبووە لە دڵی من دا و یادگاری زۆر جوانم لەگەڵیدا تۆمارکردووە، بە تایبەت لەو کەشە تایبەتەی یاریگای باخچەی شازادەکان. ئەمڕۆ دەگەڕێمەوە ئێرە بە کۆمەڵێکی زۆر ئامانج و هیوا و لە هەمان کاتدا بەپەرۆشم کار لەگەڵ بەشێک لە بەهرەمەندترین یاریزانەکانی جیهان بکەم. ئەم تیمە توانایەکی گەورەی هەیە و هەموو شتێک دەکەین لەگەڵ ستافەکەم کە بتوانین زۆرترین ئەنجامی لێ بەرهەم بهێنین لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان دا. هەروەها شێوازی یاریکردنێکی هێرشبەرانە دەدەین بە یانەکە هەروەک ئەوەی هاندەرانی پاریس دەیانەوێت

پێشتر پۆچێتینهۆ یاریزانی یانە فەڕەنسییەکە و هەروەها کاپتنیان بووە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠١-٢٠٠٣

بابەتی زیاتر

Back to top button