ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

دیبالا وادەی گەڕانەوەی ئاشکرا دەکات

یاریگا
پاولۆ دیبالا، هێرشبەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵیا دوای گەڕانەوەی لە وڵاتەکەی، بەهۆی پێکان بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکانی یانەکەی نەکردووە.

یاریزانەکەی خانمە پیرەکە لە یاری هەڵبژارەدەکەی بەرامبەر ئوروگوای لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال تووشی پێکان بوو، بەم هۆیەوە تاوەکو ئێستا بەشداری راهێنانە بەکۆمەڵەکانی یانەکەی نەکردووە. ئەو یاریزانە لە چاوپێکەوتنێکی کورت لەگەڵ کەناڵی سکای سپۆرت گووتی ” سبەی دوو شەممە لەگەڵ هاوڕێکانم بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان دەکەم “.

یۆڤێنتۆس سێ شەممەی ئەم هەفتەیە لەگەڕئ پێنجەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی چێڵسی دەبێتەوە و، بەشداری کردنی دیبالا لە یارییەکە یەکلایی نەبووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button