ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

ئالڤێس دوو گرێبەستی لە پێناو گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا رەتکردووەتەوە

یاریگا
دانی ئالڤێس، بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، لە پێناو گەڕانەوە بۆ ئەو یانەیە دوو گرێبەستی لە یانەکانی مەکسیک رەتکردووەتەوە.

ماڵپەری جیهانی گۆڵ بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی بلاوگرانا پێش ئەوەی پەیوەندی بە یانە کەتەلۆنیەکەوە بکات، دوو گرێبەستی لە یانەکانی مەکسیک پێگەیشت و، هەردوو گرێبەستەکەش بۆ ماوەی دوو ساڵ بوون، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنەبوو ئەو گرێبەستانە قبول بکات.

ئالڤێس دوای جێهێشتنی ریزەکانی بارسێلۆنا لە ساڵی 2015، دوبارە گەڕایەوە ئەو یانەیە و بە درێسی ژمارە 8 یاری بۆ یانەکەی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button