ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

ئالڤێس بە ناچاری بارسێلۆنا جێدێڵێت

یاریگا
دانی ئالڤێس، بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە ئەگەرێکی زۆر وەرزی داهاتوو یانەکەی جێدێڵێت.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆ دێپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، بەشێک لە ئەندامانی بلاوگرانا داوا دەکەن گرێبەستی بەرگریکاری یانەکەیان نوێ نەکرێتەوە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت دوایین وەرزی ئەو یاریزانە بێت لەگەڵ یانەکەی.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە، بارسا دەیەوێت سێزار ئازپلیکویتا بەرگریکاری یانەی چێڵسی بۆ ریزەکانی بگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button