ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا ئۆفەرێک پێشکەش بە ئالڤێس دەکات

یاریگا
دانی ئالڤێس، بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنا کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستەکەی تەواو دەبێت و، یانەکەشی ئامادەیە گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، کارگێری بلاوگرانا لە ئاستی بەرگریکاری بالی راستی یانەکەیان رازین، بۆیە بریاریانداوە ئۆفەرێکی نوێ پێشکەش بکەن و گرێبەستەکەی نوێ بکەنەوە.

سەرچاوەکە ئاشکراشی کردووە، لەگەڵ نوێ کردنەوەی گرێبەستی ئالڤێس بۆ ماوەی وەرزێکی دیکە، مووچەکەشی زیاد دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button