ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

دانی ئالڤێس سزا دەدرێت

یاریگا
دانی ئالڤێس، بەرگریکاری بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەوانەیە بۆ دوو یاری داهاتووی یانەکەی سڕ بکرێت.

رادیۆ کەتەلۆنیا بڵاویکردەوە، بەرگریکارەکەی بلاوگرانا بەهۆی وەرگرتنی کارتە سوورە راستەوخۆکەی لە یاری رابردووی یانەکەی بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید، پێدەچێت بێجگە لە یاری داهاتووی یانەکەی بەرامبەر ئیسپانیۆل، بۆ یاری بەرامبەر ڤالێنسیاش سڕ بکرێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردەوە ئالڤێس کە لە لیستی یۆرۆپالیگیش ناونوس نەکراوە، بۆ چوار یاری داهاتووی یانەکەی بێ بەش دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button