خوله‌کانی دیکە

دوو یانەی ئینگلیزی هێرشبەرەکەی پۆرتۆیان کردووەتە ئامانج

یاریگا
لویز دیاز، هێرشبەری هێرشبەری کۆلۆمبی یانەی پۆرتۆی ، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بووە ئامانجی هەردوو یانەی چێلسی و لیڤەرپوولی ئینگلیزی.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، بەرێوەبەری کارەکانی یاریزانە کۆلۆمبیەکە لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رادیۆی Renascença نایشارێتەوە کە چەندین یانە هەن هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدەن، ئەو رۆژنامەنوسە هەرچەندە دەڵێت کە بەرێوەبەرەکە ناوی ئەو یانانەی نەهێناوە، بەڵام ئەو دوو یانەیە چێڵسی و لیڤەرپوول.

دیاز ئەم وەرزە لەگەڵ یانەکەی لە سەرجەم خوڵ و پاڵەوانتیەکان بەشداری 16 یاری کردووە و یازدە گۆڵ و دوو ئاسیستی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button