یاریگا–
لە راهێنانەکانی ئەمڕۆ بارسێلۆنا، بەشێکی زۆر لەو یاریزانانەی ماوەیەکە بەهۆی پێکان دوورکەوتونەتەوە، دووبارە دەستیان بە راهێنانەکانیان کردەوە و، لە قۆناخی کۆتایی چارەسەریدا.
رۆژنامەی وەرزشی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، لە راهێنانەکانی ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەممە بەشێکی زۆر لەو یاریزانانەی ماوەیەکی بەهۆی پێکان لە یاریگاکان دابڕاون گەڕانەوە و بەشداری ئامادەکارییەکانی یانەکەیان کردەوە، لەوانەش جێرارد پیکێ، پێدری، ئێریک گارسیا و سێرجی رۆبێرتۆ.
سەرچاوەکە ئەوەشی بڵاوکردەوە ئەو یاریزانانە بە تەنهایی لەژێر سەرپەرشتی چاڤی هێرناندێز و راهێنەرانی دیکە راهێنانیان کردووە و، بریارە لە چەند رۆژی داهاتوو بەشداری راهێنانە بە کۆمەڵەکان بکەن.