ئیتاڵیافه‌ره‌نسا

دۆناروما: بێزارم لە دۆخی پاریس

یاریگا-جیانلویجی دۆناروما دان بەوەدا دەنێت دڵخۆش نیە لە بارودۆخی ئێستای لەگەڵ پاریس.

گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە هاوینی رابردوو بێ بەرامبەر گوێزرایەوە بۆ پایتەختی فەڕەنسا بەڵام دوور لە پێشبینییەکان وەک پێویست لە پێکهاتەی سەرەکی نابینرێت.

دۆناروما ئێستا لە کامپی هەڵبژاردەی ئیتاڵیایە و کاتێک ئەو پرسەی لەگەڵدا کرایەوە وتی “ئەم بابەتە بەڵێ بێزارم دەکات بەڵام کاریگەری نیە لەسەر ئاستی من، ئاسان نیە چونکە من راهاتبووم کە هەمیشە گۆڵپارێزی سەرەکی بم و دانیشتن لەسەر کورسی یەدەگ ئازارم دەدات”.

دۆناروما لە دوو یاری چامپیۆنزلیگ و پێنج یاری خولی فەڕەنسی یاری کردووە لەم وەرزەدا، ئەمەش مانای ئەوەیە تەنها ٣٨٪ی یارییەکانی پاریس بەشداربووە و کاتەکانی دیکەش ناڤاسی گۆڵپارێزی بە ئەزموونە.

بابەتی زیاتر

Back to top button