ئیتاڵیاگرنگترین

چیرۆکە سەیروسەمەرەکەی داڤید باڵاردینی راهێنەر

یاریگا-ئەمڕۆ راگەیەندرا دەیڤد باڵاردینی راهێنەری جەنەوا لە کارەکەی دووردەخرێتەوە ئەمەش دەبێتە درێژەپێدەری ریکۆردە سەیروسەمەرەکەی ئەو راهێنەرە.

دەیڤدی ٥٧ ساڵ یەکەم کاری راهێنەرایەتی لەگەڵ یانەی سامبێنیدیتیسی ئیتاڵی بوو کە ئێستا لە خولی پلە چواری ئیتاڵیا یاری دەکات، دوای تەنها یەک وەرز ئەو یانەیەی جێهێشت و پەیوەندی بە کالیارییەوە کرد لە ساڵی ٢٠٠٥ دا.

لەوکاتەوە ١٦ ساڵ تێپەڕیووە و دەیڤد ١٢ ئەرکی جیاوازی وەکو  راهێنەر پێدراو  بەڵام هەرگیز یەک وەرزی تەواو لەگەڵ یانەیەک نەماوەتەوە  و بەر لە کۆتایی وەرز دوورخراوەتەوە. زۆرجاریش یانەکان بۆ جاری دووهەم و سێهەم گەڕاندوویانەتەوە و سەرلەنوێ پێش کۆتایی وەرز دەریان کردووە.

تەنها لە ٨ ساڵی رابردوودا  ٦ جار بەر لە کۆتایی وەرز دوورخراوەتەوە، بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەریش سێ جارییان لەگەڵ جەنەوا بووە، بەر لەو ماوەیەش جارێکی دیکە راهێنەری جەنەوا بووە و دوورخراوەتەوە.

جگە لە جەنەوا، لە خولی  ئیتاڵیا راهێنەرایەتی لازیۆ، کالیاری، پالێرمۆ و  پیسکارای کردووە. زۆربەی جارەکان ئەوکاتەی یانەکان لە نیوەی وەرزەدا لە کێشەدابوون، ئەرکی رێکخستن و پاراستنی یانەکە لە دابەزین یان داوە بە باڵاردینی و لە کۆتایی وەرزدا راهێنەرێکی دیکەیان هێناوە.

ناوبراو هاوینی رابردوو، بۆ چوارەمجار بووە راهێنەری جەنەوا و ئەمڕۆش ئاشکرابوو دووردەخرێتەوە و ئەندریە شێڤچینکۆ دەبێتە راهێنەری نوێی ئەو یانەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button