ئینگلتەرا

گواردیۆلا: رۆناڵدۆ دەتوانێت تا ٧٥ ساڵی گۆڵ تۆماربکات

یاریگا-پیپ گواردیۆلا ستایشی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەکات بەر لە یارییە ئاگرینەکەی دێربی مانچێستەر.

گواردیۆلا راهێنەری ستیزن لە کۆنفرانسی پێش یارییەکەی مانچێستەریونایتد  وتی “ئەو هەموو تەمەنی بەردەوام دەبێت لە گۆڵ تۆمارکردن، تەمەنی دەگاتە ٧٥ ساڵ و رەنگە ئەو واز لە یاری بهێنێت بەڵام لە باخچەی ماڵەکەیدا هەر بەردەوام دەبێت لە گۆڵکردن. یاریزانانی وەکو رۆناڵدۆ و مێسی ئەوەی لە دەیەی رابردوو کردوویانە تەنها کارەکانی خۆیان گەواهیدەرن لەسەر توانستییان. گەڕانەوەی رۆناڵدۆ بۆ پریمەرلیگ شتێکی باشە و ئەو گونجاوە بۆ یونایتد وەک ئەوەی یونایتدیش گونجاوە بۆ رۆناڵدۆ”.

هاوینی رابردوو مانچێستەر سیتی نزیک بوو لە گواستنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەڵام ئەفسانە پۆرتوگالییەکەی یونایتدی هەڵبژارد کاتێک ئەو یانەیە لە درگایان دا و تیمەکەی وگواردیۆلای رەتکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button