ئیتاڵیاگرنگترین

شێڤچینکۆ لە ئیتاڵیاوە دەگەڕێتەوە کاری راهێنەرایەتی

یاریگا-ئەندرێی شێڤچینکۆ ئەستێرەی پێشووی میلان و راهێنەری ئۆکرانیا، لە دەرگای جەنەواوە دەگەڕێتەوە کاری راهێنەرایەتی.

تا ئێستا دەیڤد باڵاردینی راهێنەر بەفەرمی دوورنەخراوەتەوە بەڵام فوتبۆڵ ئیتاڵیا دڵنیایە لەوەی ئەو راهێنەرە بەمزووانە دووردەخرێتەوە پاش بەرامبەربونەکەی دوێنێ بەرامبەر ئیمپۆلی کە رەنگە جەنەوا بگەیەنێتە ناوچەی دابەزین بۆ پلە دوو بەگوێرەی ئەنجامی یارییەکانی ئەمڕۆ و سبەینێ.

شیڤچینکۆ ماوەی پێنج ساڵ راهێنەری وڵاتەکەی بوو، پێشتریش وەک یاریزان بۆ یەک وەرز لەژێر دەستی خۆزێ مۆرینهۆی راهێنەری ئێستای رۆما کاریکردووە. بەگوتەی سەرچاوەکەش یەکەم یاری شێڤچینکۆ لەگەڵ جەنەوا بەرامبەر رۆماکەی مۆرینهۆ دەبێت پاش پشووی یارییە نێودەوڵەتییەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button