ئه‌وروپائیسپانیا

نیوكاسڵ یاریزانێكی ڕیال مەدریدی دەوێت

یاریگا-

یانەی نیوكاسڵی ئینگلیزی لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا یەكێك لە یاریزانەكانی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی دەوێت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی یانەی نیوكاسڵ دەیەوێت تۆنی كرۆسی ئەڵمانی و ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی ڕیال مەدرید لە گواستنەوەكانی هاوینی داهاتوودا بگوازێتەوە ڕیزەكانی.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە كە نیوكاسڵ ئامادەیە بڕی 25 ملیۆن پاوەند بداتە یانە شاهانەكە بە مەبەستی بە دەستهێنانی مایسترۆی هێڵی ناوەندی یانەكەیان تۆنی كرۆس.

گرێبەستەكەی كرۆس لەگەڵ ڕیال مەدرید لە هاوینی 2023 بەسەردەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button