ئه‌مریکامۆندیال

لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی بەڕازیل بڵاوکرایەوە

یاریگا
تیتێ راهێنەری هەڵبژاردەی تۆپی پێ بەڕازیل، لیستی ناوی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ دوو یاری داهاتوو بەرامبەر کۆلۆمبیا و ئارجێنتینا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بڵاوکردەوە.

هەژمارەی فەرمی فێدراسیۆنی تۆپی پێ بەڕازیل، لیستی ناوی ئەو یاریزانانەی بڵاوکردەوە کە لەلایەن راهێنەری هەڵبژاردەکەیان بۆ دوو یاری داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی قەتەر بانگهێشت کراون. سامبا لە کۆی 11 یاری رابردووی لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای لاتین، 10 بردنەوە و بەرامبەربونێکی هەیە و بە کۆکردنەوەی 31 خاڵ پێشەنگایەتی گرتووە.

هەڵبژاردەی بەڕازیل یازدەی مانگی داهاتوو رووبەڕووی کۆلۆمبیا دەبێتەوە و، دواتریش لە شازدەی هەمان مانگ رووبەڕووی ئارجێنتینا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button