ئه‌وروپائیسپانیائینگڵته‌را

ئارتێتا راهێنەرایەتی بارسێلۆنا رەتدەکاتەوە

یاریگا
میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئیسپانی یانەی ئارسێناڵی ئینگلیزی رەتیدەکاتەوە بیر لە راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا بکاتەوە.

لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی بەرامبەر لێستەر سیتی، راهێنەرەکەی گەنەرز کاتێک پرسیاری وەرگرتنی ئەرکی راهێنەرایەتی بلاوگرانای لێدەکرێت گووتی ” من لێرە دڵخۆشم و، شانازی بە یانەکەم دەکەم، تەنها بیر لە ئارسێنال دەکەمەوە، لەم ساڵانەی دواییە زۆر شت لەو یانەیە رویانداوە، بۆیە پێویستە یانەیە خۆی لەگەڵ چوونی میسی بگونجێنێت، هەرچەندە کاتێکی زۆری دەوێت، هیوادارم هەموو شتێک لە بارسێلۆنا باش بێت ”.

پاش دوورخستنەوەی رۆناڵد کومان لە پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا، چەند راهێنەرێک بۆ شوێنگرەوەی پاڵێوراون کە بەهێزترینیان چاڤی هێرناندێزە.

بابەتی زیاتر

Back to top button