ئه‌مریکائه‌وروپائیتاڵیا

لاوتارۆ داهاتووی خۆی لەگەڵ ئینتەر میلان یەکلایی کردووەتەوە

یاریگا
لاوتارۆ مارتینێز، هێرشبەری ئارجێنتینایی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵیا، دواجار رازی بووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێبکاتەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرت بڵاویکردەوە، دوای چەندین وەرز کۆتاجار گۆڵکارەکەی نێرازۆری، رازی بووە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی نوێبکاتەوە و، چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە گرێبەستەکەی تاوەکو کۆتایی هاوینی ساڵی 2026 نوێبکرێتەوە.

لاوتارۆ هاوینی رابردوو نزیک بوو پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیاوە بکات، بەڵام ،مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی کە 111 ملیۆن یۆرۆیە، رێگری لە گواستنەوەکەی کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button