یاریگا
گنابری: دیمبلی باشترە لە ئیمباپێ
یاریگا-
سێرجی گنابری ، یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی باشترین لە نێوان عوسمان دیمبلی و كیلیان ئیمباپێ دەستنیشاندەكات.
گنابری لە بەشێك لە فیلمە دۆكۆمێنتاریەكەی بایرن میونشن دەڵێت: ” من پێم وایە عوسمان دیمبلی زۆر لە كیلیان ئیمباپێ باشترە ”.
تۆماس مۆلەر وەڵامی گنابری دەداتەوە و دەڵێت: مەبەستت لە باشترین چیە؟ ئەگەر بمتوانیایە وەك دیمبلی یاریزان ببڕم منیش باشتر ئەبووم؟.
لە ئێستادا ئیمباپێ یەكێكە لە باشترین یاریزانەكانی جیهان و یانەی پاریس سان جێرمان ، بەڵام دیمبلی دوای پەیوەندیكردنی بە بارسێلۆناوە پێكان نەیهێڵاوە بەو شێوەیەی چاوەڕوان دەكرا دەربكەوێت.