ئه‌وروپائیسپانیا

ڤالڤێردی ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت

یاریگا
فێدێریکۆ ڤالڤێردی، ناوەڕاستکاری ئۆرگوایی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری یانەکەی بەرامبەر بارسێلۆنا بەرۆکی گرتووە، ماوەیەک لە یاریگاکان دادەبڕێت.

سێرخیۆ ڤالێنتین رۆژنامەنوسی نزیک لە شاهانەکان بڵاویکردەوە، ناوەڕاستکارەکەی مێرنگی تەنها دوای چەند خولەکێک لە هاتنە ناو یاریگا لە یاری کلاسیکۆ، بەهۆی هەست کردن بە ئازار لە ئەژنۆیدا، بە ناچاری یاریگای جێهێشت و، ئەمڕۆ لەلایەن تیمی پزیشکی یانەکەی پشکنینی بۆ کراوە و پێکانەکەی پشت راستکراوەتەوە.

ئەو رۆژنامەنوسە ئەوەشی بڵاوکردەوە ڤالڤێردی بۆ چاکبونەوە لە پێکانەکەی، پێویستی بە هەشت تاوەکو دە رۆژ پشوو هەیە، بۆیەوە چاوەڕێ دەکرێت ئەو یاریزانە ماوەیەک لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button