ئه‌وروپائینگلتەرا

رۆژانی داهاتوو چارەنوسی سۆلشایەر یەکلایی دەکرێتەوە

یاریگا
ئۆلێ گێنار سۆلشایەر، راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای دۆڕانە چاوەڕواننەکراوەکەی یانەکەی بەرامبەر لیڤەرپوول بە ئەنجامی 0-5، چاوەڕێ دەکرێت لە دوای یارییەکە لە پۆستەکەی دووربخرێتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ قسەیەک لەسەر داهاتووی نەکراوە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی زانیاری دەستکەوتووە، ئەو دەنگۆیانە راست نین کە دەگوترێت ئەمشەو کارگێری شەیتانە لەبارەی داهاتوو راهێنەرەکەیان کۆببێتەوە، بریارە لە رۆژانی داهاتوو بریار لەسەر چارەنوسی بدرێت.

رۆمانۆ ئەوەشی باسکردووە ئەو دەنگۆیانەش راست نین کە باس لەوە دەکەن یانەکە لەگەڵ ئانتۆنیۆ کۆنتی قسەی کردبێت، بە مەبەستی دەست نیشانکردنی وەکو شوێنگرەوەی سۆلشایەر.

بابەتی زیاتر

Back to top button