ئه‌وروپائیسپانیا

کومان: دەبێت لە هێرشەکان هەندێ کێشە چارەسەر بکەین

یاریگا
رۆناڵد کومان، راهێنەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر ریال مەدرید رایگەیاند، لەکاتی هێرشبردن یاریزانەکانیان تووشی کێشە دەبن.

راهێنەرەکەی بلاوگرانا دوای یارییەکە گووتی ” لە هێرشدا دەبێت چەند خاڵێک باشتر بکەین، وەک کۆتایی هێنان بە لێدان و پێگەیاندن لە ناوچەی سزای تیپی ڕکابەر. ئەوان لەنیوەی دووەمدا هەلی زۆریان دروستکرد، چونکە دەبوو بچینە پێشەوە و هەوڵ بدەین گۆڵ بکەین، ئەمەش ئەو دەرفەتەی پێدان کە کار لەسەر هێرشی هەڵگەڕاوە بکەن “.

کومان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دەڵێت ” یاریزانەکان وەک هەمیشە دوای هەموو یارییەک کە لەدەستی دەدەین، هەست بە دڵگرانی و نائومێدی دەکەن، دەبێت یارییەکە شیبکەینەوە و هەوڵ بدەین هەندێک شت باشتر بکەین “.

بابەتی زیاتر

Back to top button