ئه‌مریکا

وادەی بەڕێوە چوونی یاری كلاسیكۆی بەڕازیل و ئەرجەنتین ئاشكرا كرا

یاریگا-

بە شێوەیەكی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریكای باشوور ” كۆنۆمبێڵ ” وادەی بەڕێوە چوونی یاری كلاسیكۆی نێوان ئەرجەنتین و بەڕازیل ئاشكرا كرد.

وا بڕیار بوو لە 5ی مانگی 9 هەردوو هەڵبژاردە زلهێزەكەی جیهان ئەرجەنتین و بەڕازیل ڕووبەڕووی یەك ببنەوە ، یاریەكە دەستیپێكرد و دوای تێپەڕبوونی چەند خولەكێكی كەم لە دەستپێكی یاریەكە یاریەكە ڕاگیرا.

بەشێوەیەكی فەرمی وادەی ئەنجامدانی یاری كلاسیكۆی نێوان  بەڕازیل و ئەرجەنتینی ڕاگەیاند وابڕیارە لە بەرواری 17ی مانگی 11 كاتژمێر 2:30 بە كاتی كوردستان یاریەكە بەڕێوە بچێت.

بەڕازیل بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ پێشەنگی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕی گرتووە و هەڵبژاردەی تانگۆش لە ڕیزبەندی دووەم دێت بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button