ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

کلینی: باشتربوو رۆناڵدۆ زووتر یۆڤی جێبهێڵێت!

جیۆرجیۆ کلینی ئەستێرەی یانەی یوڤێنتۆس دەڵێت بۆ یانەکە وا باشتربوو کریستیانۆ رۆناڵدۆ زووتر بڕوات.

لە کۆتا رۆژەکانی بازاڕی گواستنەوەدا رۆناڵدۆ بیانکۆنێری بەرەو ئۆڵدترافۆرد جێهێشت، کلینی یاریزانی مێژوویی یۆڤی بۆ دازن وتی “ئێمە لە یوڤێنتۆس لە قۆناغی دووبارە ژیانەوەداین، ئەگەر رۆناڵدۆ مانەوەی هەڵبژاردایە زیادەیەکی گرنگ دەبوو بەڵام ئەو ئێستای هەڵبژارد لەبری بیرکردنەوە لە داهاتوو. ئەو لە ٢٨ی مانگی هەشت دا یانەکەی جێهێشت، بۆ ئێمە باشتربوو ئەگەر زووتر برۆیشتایە و باجی ئەوەمان دا کە زووتر کە رۆیشتنەکەی درەنگ کەوت چونکە دەمانتوانی باشتر خۆمان ئامادەبکەین بۆ جێگرتنەوەی”.

یۆڤی بێ رۆناڵدۆ لە چوار یاری سەرەتای خولی ئیتاڵی هیچ یارییەکەی نەبردەوە، بەڵام توانیوییانە کۆتا حەوت یاری خۆییان لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا براوەبن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button