خوله‌کانی دیکە

ئامارەکانی دیپای لە 2021 سەرنجڕاکێشن

یاریگا
مێمفیس دیپای، هێرشبەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، ئەمساڵ توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و تەنها سێ یاریزان توانیویانە ئامارەکانیان لەم یاریزانە باشتر بێت.

ماڵپەری ترانسفێر ماکرێت بڵاویکردەوە، هێرشبەرەکەی بلاوگرانا کە لە یاری شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر ڤالێنسیا، لە گەڕی هەشتەمی لالیگا توانی گۆڵێک و ئاسیستێک بکات، ئێستا لە ریزی پێنجەمی باشترین ئەو یاریزانانە دێت کە لە ساڵی 2021 باشترین ئاماری هەیە.

لەمساڵدا واتە 2021 لیڤاندۆڤسکی بەشداری 60 گۆڵی کردووە ئەویش 52 گۆڵ و 8 ئاسیست. ئێرلینگ هالاند لە پلەی دووەم بەشداری 55 گۆڵیکردووە، 43 گۆڵ و 12 ئاسیست. مێسی بەشداری 52 گۆڵی کردووە، 38 گۆڵ و 12 ئاسیست. ئێمباپێ بەشداری 51 گۆڵی کردووە، 36 گۆڵ و 15 ئاسیست. هەروەها دیپای لە پلەی پێنجەم دێت کە بەشداری 52 گۆڵی کردووە، 32 گۆڵ و 18 ئاسیست.

بابەتی زیاتر

Back to top button