ئینگڵته‌رابازاری گواستنه‌وه‌گرنگترین

بودجەی نیوکاسڵ بۆ گواستنەوەی زستانە ئاشکرادەبێت

Korek Telecom

یاریگا-نیوکاسڵ یونایتد بودجەیەکی شێتانەی لەبەردەستدا نابێت بۆ گواستنەوەی زستانە وەک چاوەڕواندەکرا.

بەگوێرەی رۆژنامەی سەن،  خێزانی شاهانەی سعودییەی خاوەنی نوێی نیوکاسڵ تەنها ٥٠ ملیۆن پاوەندییان دیاری کردووە وەکو بودجەی یانەکە لە گواستنەوەی زستانەدا. بەڵام بەگوتەی سەن لەباری زۆر پێویستدا ئامادەن ١٥٠ ملیۆنی دیکەش تەرخانبکەن.

خاوەنە نوێیەکەی نیوکاسڵ خاوەنی ٣٢٠ ملیار پاوەندن و پێشبینی دەکرا هەوڵ بۆ ئەوە بدەن هاوشێوەی مان سیتی و پاریس، ئەو یانەیە بکەنە یەکێک لە زلهێزەکانی جیهان بەلام پێناچێت پەلەیان بێت بۆ ئەو کارە هاوشێوەی مان سیتی کە سەرەتا ژمارەیەک گریبەستی سپۆنسەر و ریکلامی گەورەیان واژۆکرد بەر لەوەی یاریزانی گرانبەها بکڕن. هۆکارێکی دیکەش یاسای یاری خاوێنە کە رێگەنادات یانەکان لە ماوەیەکی کەمدا پارەیەکی زۆر خەرج بکەن.

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!