ئه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێكی دیكەی ڕیاڵ مەدرید تووشی پێكان بوو

یاریگا-

كارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتالی و ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی هەواڵێكی دیكەی ناخۆشی پێگەشت.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی داڤید ئالابا بە پێكانەوە گەڕاوەتەوە ڕیال مەدرید ، لە میانەی بەشداریكردنی لە یاری هەڵبژاردەكەی نەمسا بەرامبەر دانیمارك ، لە پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە لە یاری بەرامبەر دانیمارك داڤید ئالابا لە ئەژنۆیدا تووشی پێكان بووە.

دوای پشكنینە سەرەتاییەكان دەركەوتووە پێكانەكەی زۆر مەترسیدار نیە ، بەلام ناتوانێت لە یاری بەرامبەر شاختار بەشداری بكات.

ئالابا چوویە ڕیزی ئیدێر میلیتاو كە ئەویش بە هۆی پێكانەوە ناتوانێت لە یاری بەرامبەر شاختار بەشداری بكات و ئەنچیلۆتی لە جێگای ئەو دوو یاریزانە بەشداری بە ڤاییخۆ و ناچۆ دەكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button