ئه‌مریکائه‌وروپائیسپانیا

یاریزانێكی ڕیال مەدرید بۆ یاری بەرامبەر شاختار و بارسێلۆنا ناتوانێت بەشداری بكات

Korek Telecom

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا جۆری پێكان و وادەی گەڕانەوەی یاریزانێكی ڕیال مەدریدیان ئاشكرا كرد.

لە یاری بەڕازیل بەرامبەر كۆلۆمبیا ، لە میانەی پاڵاوتنەكانی گەشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەڕ ئیدێر میلیتاو تووشی پێكان هات.

یاریزانەكە پشكنینە سەرەتاییەكانی لەگەڵ هەڵبژاردەكەی ئەنجامدا و دەركەوت یاریزانەكە لە پشتیدا تووشی پێكان بووە ، بەوەش یاریزانەكە دەگەڕێتەوە بۆ مەدرید بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

بەپێی زانیاریەكانی ڕادیۆی ” واندا سیرۆ ” ڕیاڵ مەدرید بۆی دەركەوت یاریزانە بەڕازیلیەكە بەهۆی ئازاری پشتیەوە ناناڵێنێت بەڵكو ئازاری قاچیەتی.

هەروەها هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە ڕیاڵ مەدرید لە تواناكانی میلیتاو بێبەش دەبێت لە یاری بەرامبەر شاختار دۆنیستك لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و هەروەها یاری بەرامبەر بارسێلۆنا لە یارییەكانی خولی ئیسپانیا.

 

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
error: Content is protected !!