ئه‌مریکائه‌وروپا

سوارێز: لەگەڵ مێسی رکابەرم و هیچ هاوڕێیەتیەکمان نیە

یاریگا
لویس سوارێز، یاریزانی هەڵبژاردەی ئۆروگوای لیۆنێل مێسی وەکو رکابەرێکی لەناو یاریگا دەبینێت و دەشڵێت هیچ هاوڕێیەتیەکی لەگەڵی نیە لەو کاتانەدا.

هێرشبەرەکەی هەڵبژاردەی ئۆروگوای لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی پێش یاری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر ئارجێنتینا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022 گووتی ” لەگەڵ لیۆ لەناو یاریگا هیچ هاوڕێیەتیەکمان نیە و وەکو رکابەرێك سەیری دەکەم، شتێکی شاراوە نیە کە یاری کردن بەرامبەر ئەو یاریزانە و بینینەوەی لە نزیکەوە، هەمیشە تایبەت بووە بۆ من، هەرچەندە لەناو یاریگا هاوڕێیەتی بونی نیە ”.

هەردوو هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و ئۆروگوای ئەمشەو کاتژمێر 02:30 خولەک بەکاتی هەولێر، لە گەڕی دەیەمی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای باشوور رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button