ئه‌وروپائیتاڵیائینگلتەرا

لوکاکۆ بەشداری یارییەکەی بەرامبەر ئیتاڵیا ناکات

یاریگا
رومێلو لوکاکۆ، هێرشبەری هەڵبژاردەی بەلجیکا بەیانی ئەمڕۆ بەشداری راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی نەکردووە و گەڕاوەتەوە بەریتانیا.

جیانلوکا دی مارزیۆ رۆژنامەنوسی ئیتاڵی ئاشکرای کردووە، هێرشبەرەکەی شەیتانەی سوورەکان بەیانی ئەمڕۆ بەهۆی هەست کردن بە ئازار لە ماسولەکانی، بەشداری راهێنانەکانی هەڵبژاردەکەی نەکردووە و بەم هۆیەوە بۆ یارییەکەی بەرامبەر ئازۆریەکان بەشدار نابێت و گەڕاوەتەوە بەریتانیا، بەمەبەستی پەیوەندی کردن بە یانەکەی.

هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و ئیتاڵیا، شەوی داهاتوو لە پێناو بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، رووبەڕووی یەکتری دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button