ئیتاڵیا

سزای ئیبرا و لوکاکو و یانەکانیشیان ڕاگەیەندرا

یاریگا- یەکێتی تۆپی ئیتاڵیا سزای زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و ڕۆملۆ لوکاکوی ڕاگەیاند و یانەکانیشیان ب بەش نەبوون له سزاکان.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی یەکێتیەکە، ئەو دوو یاریزانە کە بە ئەنجامدانی هەڵسوکەوتی ناوەرزشی تاوانبار کران،  هێرشبەرەکەی ئەی سی میلان بە بڕی 4 هەزار یۆرۆ و گۆڵکارەکەی ئینتەر میلانیش بە 3 هەزار یۆرۆ سزا دران.

هاوکات ڕۆسۆنێری بە 2 هەزار یۆرۆ و نێرازۆریش بە 1,250 یۆرۆ سزا دران.

لە مانگی یەکی ئەم ساڵ ئیبرا و لوکاکو لە یاریی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا پێکدا هەڵپژان و دەمەقڵێ و شەڕەقسە لەنێوانیاندا دروست بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button