ئیتاڵیا

بری سزاکەی سەر ئیبرا و لوکاکو بۆ خێرخوازی تەرخان دەکرێت

یاریگا- هەردوو یانەی ئەی سی میلان و ئینتەر میلان دووپاتی دەکەنەوە کە بڕی سزاکەی سەر زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ و ڕۆمیلۆ لوکاکو بۆ مەبەستی خێرخوازی تەرخان دەکرێت.

دوو ئەستێرە گۆڵکارەکە لە مانگی یەنایەری ئەم ساڵ لە میانی لە یاریی چارەکی کۆتایی جامی ئیتاڵیا، کە بە بردنەوەی ئینتەر و کرانە دەرەوەی ئیبرا کۆتایی هات، ێکدا هەڵپژان و دواتر بە هەر یەکەیان بە شێوەیەک تۆمەتبار کران.

پاش لێکۆڵینەوەکان هەردوو یاریزان بە هەڵسوکەوتی ناوەرزشیی تێوەگلان و بڕیا درا بە بڕە پارەیەک سزا بدرێن کە هێشتا لەلایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا دیاری نەکراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگەی Goalی وەرزشی، ڕۆسۆنێری و نێرازۆری قایل بوونە بەوەی بڕی سزاکە دەخرێتە خزمەتی کاری خێرخوازییەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button