ئینگلتەرا

لۆكاكۆ: كۆنتی باشترین ڕاهێنەری جیهانە

یاریگا- ڕۆمێڕۆ لۆكاكۆ ئەستێرەی مانچستەر یۆنایتد و بەلجیكا بە لێدوانێك ئەگەری ڕۆشتنی بۆ ئینتەر میلان زیاتر كرد.

لە لێدوانەكانیدا دوای یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر سكۆتلەندا ووتی: هێشتا بۆندم هەیە لەگەڵ مانچستەر یۆنایتد، لەگەڵ بەركریكارەكەم قسە دەكەم، بڕیارێكی باش دەدەین.

بەردەوام بوو ووتی: كۆنتی ڕاهێنەرێكی گەورەیە، بە ڕای من ئەو باشترین ڕاهێنەری جیهانە، هەروەها سەرسامی خولی ئیتاڵیم.

لە كۆتاییدا ووتی: كێ بمناسێت دەزانێت تۆپی پێی ئیتاڵی و ئینگلیزیم خۆش دەوێت، بە بوونی ڕۆناڵدۆ و ئەنچیلۆتی و نزیك بوونەوەی ساری لە ناپۆلی تام و چێژێكی زیاتری دەبێت خولەكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button