ئه‌وروپائیسپانیا

یانەیەكی گەورەی ئیسپانیا دەیەوێت لۆكاكۆ بگوازێتەوە ڕیزەكانی

یاریگا-

یەكێك لە یانە زلهێزەكانی ئیسپانیا چاوی لە تواناكانی ڕۆمێرۆ لوكاكۆی بەلجیكی و هێرشبەری یانەی چێلسی ئینگلیزیە.

ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشكرایكرد لە ئەگەری پەیوەندی نەكردنی لیڤاندۆڤسكی بە بارسێلۆناوە ئەوا یانە كەتەلۆنییەكە بیر لە گواستنەوەی لۆكاكۆ دەكاتەوە.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردووە ئەگەر بارسێلۆنا سەركەوتوو نەبوو لە گواستنەوەی لیڤاندۆڤسكی ئەوا دەیەوێت بە شێوەی خواستن لۆكاكۆ بهێنێتە ڕیزەكانی.

سەرچاوە ئیسپانیەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی و ڕاهێنەری یانە كەتەلۆنییەكە هێرشبەرێكی ژمارە 9ی سوپەری دەوێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button