ئه‌وروپا

ئەدریانۆ پەیامێكی تایبەتی بۆ لۆكاكۆ نارد

یاریگا- ئەدریانۆ ئەستێرەی پێشووی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی پەیامێكی تایبەتی ئاڕاستەی ڕۆمێرۆ لۆكاكۆ یاریزانی نوێی یانە ئیتاڵیەكە كرد، دوای ئەوەی لۆكاكۆ ئەدریانۆی بە پێشەنگی خۆی دانا.

لە كاتی پێشكەشكردنی وەك یاریزانی ئینتەر لۆكاكۆ ئەدریانۆی وەك یاریزانە دڵخوازەكەی خۆی ئاشكرا كرد و سەرسامی خۆی بە هێرشبەرەكەی پێشووی ئینتەر میلان دەربڕی.

ئەدریانۆ لە وەڵامی بۆ لۆكاكۆ لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام نووسیوویەتی: دەمەوێت سوپاست بكەم ، هیوای سەركەوتنت بۆ دەخوازم لە هەموو كاتێك و لە یانە نوێیەكەت، تۆ لە من باشتریت و بەهێزتری.

هاوینی ئەمساڵ ڕۆمێرۆ لۆكاكۆ پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانەوە كرد بە بڕی 65 ملیۆن یۆرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button