ئه‌وروپا

بایرن میونشن شوێنگرەوەی لیڤاندۆڤسكی دیاریكردووە

یاریگا-

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی شوێنگرەوەی ڕۆبەرت لیڤاندۆڤسكی پۆڵەندی و ئەستێرەی یانەكەی دەستنیشانكردووە لە ئەگەری جێهێشتنی یانەكەی.

لیڤاندۆڤسكی دەیەوێت لە گواستنەوەكانی هاوینەدا ڕیزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت و ناوی بە بارسێلۆناوە بەستراوەوەتەوە.

بەپێی زانیاریەكانی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بایرن ڕۆمێرۆ لوكاكۆی بەلجیكی و هێرشبەری یانەی چێلسی ئینگلیزی وەك شوێنگرەوەی گۆڵكارە پۆڵەندیەكە دەستنیشانكردووە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكرا كردووە یانە ئەڵمانیەكە و پەیوەندی بە بەڕێوەبەری كارەكانی لوكاكۆوە دەكات تا گرێبەستێكی بۆ ماوەی سێ ساڵ پێشكەش بكات.

ئاماژەش بەوە كراوە كە یانە ئەڵمانیەكە تاكە یانە نیە گرنگی بە گواستنەوەی لۆكاكۆ بدات ، ئینتەر میلانیش بیر لە دووبارە گەڕانەوەی دەكات ، بەڵام پارەی پێوویستیان بۆ تەواوكردنی ئەو گرێبەستە نیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button