ئه‌وروپائیتاڵیا

لۆكاكۆ: لە ئینتەر میلان دەمێنمەوە و لەگەڵ ڕاهێنەرە نوێیەكەمان قسە دەكەم

یاریگا-

ڕۆمێرۆ لۆكاكۆی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی دووپاتیكردەوە لە ڕیزەكانی یانەكەی دەمێنێتەوە.

دوای ڕۆشتنی ئەنتۆنیۆ كۆنتی ڕاهێنەری یانە ئیتاڵیەكە ناوی لۆكاكۆش بە یانەكانی پریمەرلیگەوە بەسترابوویەوە بەڵام ناوبراو هەموو ئەو دەنگۆیانەی ڕەتكردەوە.

لۆكاكۆ لە چاوپێكەوتنیدا لەگەل كەناڵی VTMی بەلجیكی ووتی: لە ئینتەر میلان دەمێنمەوە ، بێگومان لەگەل ڕاهێنەری نوێ قسەدەكەم.

هەروەها ووتیشی: دەبێت دووبارە نازناو بەدەستبهێنینەوە ، هەست دەكەم لە بارودۆخێكی باشدام لەگەل یانەكەم ، چێژم لە وەرزەكەم وەرگرت ، دەمەوێت ئەوە دووبارە بكەینەوە ، بەڵام ئەمجارە بە ئامادەبوونی هاندەران.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button