ئه‌وروپائیسپانیا

لاپۆرتا رێگە بە کومان نادات قسە بکات

یاریگا-
رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا سەرەڕای ئەوەی ئەنجامەکانی لەگەڵ یانەکەی وەکو پێویست نین، بەڵام لەلایەن خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەکە پشتگیری دەکرێت.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نزیک لە بلاوگرانا بڵاویکردەوە، بریار بوو چوار شەممەی داهاتوو راهێنەری ئەو یانەیە بەشداری بەرنامەیەک لە کەناڵێکی وڵاتەکەی بکات، بەڵام سەرۆکی یانەکەی رێگەی پێنەداوە، ئەویش لە پێناو ئەوەی باس لە کێشەکانی یانەکەی نەکات و تەنها بیر لە ئەنجامەکانی یانەکەی بکاتەوە.

بارسێلۆنا ئەم وەرزە لە کۆی دوو یاری چامپیۆنزلیگ لە هەردوو یاری دۆڕاوە، هەروەها لە کۆی حەوت یاری لالیگاش سێ بردنەوە، سێ بەرامبەربوون و دۆڕانێکی هەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button