ئه‌وروپائینگڵته‌را

ئەستێرەكەی ئێڤەرتۆن داوای لێبوردن دەكات و هۆكاری ئاهەنگگێڕانەكەی ڕووندەكاتەوە

یاریگا- 

ئەندریاس تاونسێند ، ئەستێرەی یانەی ئێڤەرتۆنی ئینگلیزی داوای لێبوردن دەكات دوای ئاهەنگگێڕانەكەی كە لە تۆڕی مانچێستەر یونایتد تۆماریكرد.

مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆرد میوانداری ئێڤەرتۆنی كرد و یاریەكەش بە گۆڵێك بۆ هەردوولا یەكسان بوون ، لە خولەكی 43 ئەنتۆنی مارسیال تاكە گۆڵەكەی شەیتانە سورەكانی تۆمار كرد و پاشان لە خولەكی 65 تاونسێند گۆڵی یەكسان بوونی تۆمار كرد و لەسەر شێوازی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئاهەنگی گێڕا.

لە دوای یاریەكە تاونسێند لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام درێسەكەی ڕۆناڵدۆی داناوە و نووسیوویەتی: هیچ مەبەستێكم نەبوو ، ئەوە وەك ڕێزێك بو بۆ ئەو.

لە لێدوانیشیدا بۆ بی تی سپۆرت ووتی: ئەوە لاسایی كردنەوە نەبوو ، لەبەر خۆشەویستیم بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ هاوشێوەی ئەو ئاهەنگم گێڕا، ڕێزێکی زۆرم هەیە بۆی و ئەو یەکێکە لە مەزنترین یاریزانەکانی مێژوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button