ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ژمارەیەكی كاسیاسی تێپەڕاند

یاریگا-

كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی ژمارەیەكی پێوانەیی دیكەی بە ناوی خۆیەوە تۆمار كرد.

مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری ڤیاڕیاڵی كرد و یاریەكەش بە بردنەوەی شەیتانە سورەكان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك كۆتایی هات لە میانەی یاریەكانی هەفتەی دووەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

بەپێی تۆڕی ئۆپتا كە تایبەتە بە ژمارە و ئامارەكان یاری بەرامبەر ڤیاڕیاڵ یاری ژمارە 178ی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بووە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ، بەوەش ژمارەكەی گۆڵپارێزی پێشووتری ڕیاڵ مەدرید ئیكەر كاسیاسی شكاند.

ڕیزبەندی ئەو یاریزانانەی زۆرترین یارییان لە چامپیۆنسلیگ ئەنجامداوە:

  1. كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ 178 یاری
  2. ئیكەر كاسیاس 177 یاری
  3. لیۆنێل میسی 151 یاری
  4. چاڤی هێرناندێز 151 یاری
  5. ڕائول گۆنزالیز 142 یاری

 

بابەتی زیاتر

Back to top button