ئه‌وروپائیسپانیا

یاریگاکانی لالیگا پڕدەبن لە هاندەر

یاریگا
دوای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و دوور کەوتنەوەی هاندەران بەم هۆیەوە لە یاریگاکان بۆ ماوەی نزیکەی دوو ساڵ، ئێستا خەریکە بارودۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردەوە، سەرەتای ئەم وەرزە ئەنجومەنی لالیگا بە پشت بەستن بە رێنماییەکانی حکومەتی وڵاتەکەیان، رێگەیاندا %30 هاندەران بگەڕێنەوە و لە ناو یاریگا بینەری یارییەکان بن، دوای زیاتر ئاسایی بونەوەی دۆخەکە و وەرگرتنی هەردوو ژەمی ڤاکسینی کۆرۆنا، بریارە لە هەینی داهاتوو بە دواوە بە تەواوەتی رێگە بە گەڕانەوەی هاندەران بدرێت.

بەم شێوەیە یارییەکانی لالیگای ئیسپانیا لە گەڕی داهاتوو بە دواوە، بە ئامادەبوونی 100% هاندەران بەڕێوەدەچن.

بابەتی زیاتر

Back to top button