ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

بەپەلە: کریستیانۆ رۆنالدۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دوای دۆڕانی یانەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا لە گەڕی شەشەمی پرێمەرلیگ پەیامێکی بلاوکردەوە.

دۆن لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام پەیامێکی بەبۆنەی دۆڕانەکەی ئەمڕۆیان بڵاوکردەوە و لە پەیامەکەیدا نوسیویەتی ” ئەمە سەرەتای رکابەرییەکانە، بەڵام لە پرێمەرلیگ هەموو خاڵێک گرنگە. ئێمە پێویستە بەپەلە کاردانەوەمان بەرامبەر ئەم ئەنجامانە هەبێت و لەسەر پێ خۆمان بوەستین و هێزی خۆمان پیشان بدەین ”.

رۆناڵدۆ لە یارییەکەی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا 90 خولەک یاری کرد و لە خولەکی 91 لیدانێکی سزا بۆ تیپەکەی هەژمار کرا، بەڵام راهێنەری یانەکەی بریاریداوە لە بڕی ئەو، برۆنۆ فێرناندێز جێبەجێ بکات و ئەویش لێدانەکەی گۆڵ نەکرد و مان یو بە ئەنجامی 0-1 لە یاریگای خۆی تووشی یەکەم دۆڕانی ئەم وەرزە بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button