خوله‌کانی دیکە

رۆناڵدۆ یانەی داهاتووی خۆی هەڵبژاردووە

یاریگا
کریستیانۆ رۆناڵدۆ، هێرشبەری پۆرتوگالی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی بڕیاریدا بگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی و پەیوەندی بە یانەی سپۆرتینگ لیسبۆنا بکات.

رۆژنامەی وەرزشی مارکی ئیسپانی بڵاویکردەوە، گۆڵکارە پۆرتوگالیەکەی شەیتانە سوورەکان دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت و، دوای ساڵانێکی زۆر بگەڕێتەوە خولی وڵاتەکەی و، پەیوەندی بە یانەکەی پێشووی بکاتەوە. بۆیە چاوەڕێ دەکرێت پێشکۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان یانەکەی جێبێڵێت.

رۆناڵدۆ تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، بەڵام دەیەوێت یانەکەی جێبێڵێت بۆ ئەوەی وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنزلیگ یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button