ئه‌وروپائینگلتەرا

دوو یاریزانی لیڤەرپوول بەشداری یاری داهاتووی یانەکەیان ناکەن

یاریگا
یۆرگێن کلۆپ، راهێنەری ئەڵمانی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی پشت راستی کردەوە تیاگۆ ئالکانتارا و نابی کیتا هەردوو ناوەڕاستکاری یانەکەی بەهۆی پێکان بەشداری یاری داهاتووی یانەکەیان ناکەن.

راهێنەرە ئەڵمانیەکە لە کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی پێش یاری یانەکەی گەڕی داهاتوو لە پرێمەرلیگ بەرامبەر برینتفۆرد گووتی ” تیاگۆ وادەی گەڕانەوەی دیار نیە و لەوانەیە ئەو یاریزانە دوای یارییە نێودەوڵەتیەکان بگەڕێتەوە، هەروەها نابی کیتا پێکانەکەی ئەوەندە قورس نیە، بەڵام نامانەوێت پەلە لە گەڕانەوەی بکەین، بۆیە ئەویش بەشداری یاری داهاتوو ناکات ”.

لیڤەرپوول لەم وەرزەی پرێمەرلیگ لە کۆی پێنج یاری چوار بردنەوە و بەرامبەربونێکیان هەیە و بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ پلە دووەمی ریزبەندیان گرتووە.

Back to top button