ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

فەرمی: جواو فلیكس بۆ دوو یاری ڕاگیرا

یاریگا-

لیژنەی سزادانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بڕیاری لەسەر سزاكەی جواو فلیكس ئەستێرەی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید دا دوای كارتە سورەكەی بەرامبەر ئەتلەتیك بلباو.

لە میانەی یاریەكانی هەفتەی پێنجەمی لالیگای ئیسپانیا ئەتلەتیكۆ مەدرید و ئەتلەتیك بلباو ڕووبەڕووی یەك بوونەوە و یاریەكەش بە بێ گۆڵ یەكسان بوون و لەو یاریەدا جواو فلیكس دوای وەرگرتنی دووەم كارتی زەرد بە كارتی سوور كرایە دەرەوە.

لیژنەی سزادانی خولی ئیسپانیا بڕیاری دا بە ڕاگیرانی یاریزانەكە بۆ دوو یاری داهاتووی ئەتلەتیكۆ مەدرید ، بەوەش ئەستێرە پورتوگالیەكە لە یاری بەرامبەر خیتافی و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس ناتوانێت بەشداری بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button